فەرماندەی سێنتکۆم بژاردەی نوێی سەربازیی دژی ئێران دەخاتە بەردەست ترەمپ
وێستگەنیوز-
ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە،
براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، سەبارەت بە پلانە
نوێیەکان بۆ کردەوەی سەربازی ئەگەری لە ئێران، زانیاری و ڕوونکردنەوە پێشکەشی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بکات.
ئاکسیۆس، لە زاری
"سێ سەرچاوەی ئاگادار" ڕایگەیاند کە سێنتکۆم پلانێکی بۆ ئەنجامدانی شەپۆلێک
هێرشی «کورت و بەهێز» دژی کۆماری ئیسلامی ئامادە کردووە، بە مەبەستی شکاندنی بنبەستی
ناو دانوستانەکان، بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا تا ئێستا فەرمانی جێبەجێکردنی ئەو
پلانەی دەرنەکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترهمپ،
سهرۆكی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا داوای له ئێران كرد "ئێستا تهسلیم
بێت" و وتی "ئێستا تهنها ئهوهی پێویسته ئێران بیكات ئهوهیه بڵێین
ئێمه خۆمان رادهست دهكهین".
AM:08:24:30/04/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت