تره‌مپ: ئێران ده‌بێت ئێستا خۆی راده‌ست بكات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا داوای له ئێران كرد "ئێستا ته‌سلیم بێت" و وتی "ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌ی پێویسته ئێران بیكات ئه‌وه‌یه بڵێین ئێمه خۆمان راده‌ست ده‌كه‌ین".
تره‌مپ وتی: "ئه‌مریكا سوپای ئێرانی شكست پێهێنا و هێزی ده‌ریایی ئێرانی له‌ناوبرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه تاران "ته‌نها ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له دامه‌زراوه‌كانی دروستكردنی موشه‌كی هه‌یه".
وتیشی: "ئێران رێگایه‌كی دووری بڕیوه و پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا به ڕاده‌ی پێویست ده‌ڕوات؟" جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئابووری ئێران به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات و تمه‌نی ئێرانی بێ به‌ها بووه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تره‌مپ ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا سه‌باره‌ت به ئێران قسه‌ی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پوتین "ده‌یه‌وێت هاوكاری بكات" و نایه‌وێت تاران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشنیاری نیمچه ئاگربه‌ستی له ئۆكرانیای كردووه و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پوتین به "زۆر باش" وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به وردی باسی پرسی ئۆكرانیای له‌گه‌ڵ پوتین كردووه.
راشیگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شا چارڵزی سێیه‌م ره‌نگه به‌شداربێت له باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كییه‌ر ستارمه‌ر.
PM:10:47:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت