نوێترین بڕیاری تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئێران راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه كه گه‌مارۆی ده‌ریایی كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه، كاریگه‌رترین ئامرازه بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران، به به‌راورد به بژارده‌ی سه‌ربازی.
له لێدوانێكیدا كه پێگه‌ی ئاكسیۆس بڵاویكردوووه‌ته‌وه، تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه "گه‌مارۆدانه‌كه كاریگه‌رتره له بۆردومانكردن. ئه‌وان وه‌ك به‌رازێكی پڕكراو ده‌خنكێن. بارودۆخه‌كه بۆ ئه‌وان خراپتر ده‌بێت. ناتوانن ببنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی".
وتیشی: "ئێران له‌ژێر گه‌مارۆی ده‌ریاییدا ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی رژێم رازی ده‌بێت به رێككه‌وتنێك كه چاره‌سه‌ری نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا بكات سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه تره‌مپ تا ئێواره‌ی سێشه‌ممه فه‌رمانی ئه‌نجامدانی هیچ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌داوه، له كاتێكدا سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار ئاشكرایان كردووه كه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا پلانێكی بۆ لێدانی "كورت و به‌هێز" ئاماده كردووه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان سه‌رنه‌گرێت.
PM:09:35:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت