ئێران لە چەندین فڕۆکەخانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێکردەوە


وێستگەنیوز-

دوای ماوەیەک لە پەککەوتنی هاتوچۆی ئاسمانی بەهۆی شەڕەوە، ئێران پرۆسەی کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی لە چەندین فڕۆکەخانەوە راگەیاند.

میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە شەش فڕۆکەخانەی سەرەکی و ستراتیژی بە رووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کراونەتەوە، ئەوانیش بریتین لە: میهرئابادی تاران، مەشهەد، شیراز، زاهیدان، گورگان و ورمێ.

هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی جووڵەی فڕین، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا فڕۆکەخانەکانی کرمان، یەزد و بیرجەندیش بگەڕێنەوە ناو تۆڕی گەشتە ئاسمانییەکان.

سەرەڕای ئەم هەنگاوانە، هێشتا فڕۆکەخانەکانی رۆژئاوا و باشووری ئێران (ناوچە هاوسنوورەکانی عێراق و کەنداو) بەهۆی هەندێک "کۆتوبەندی تەکنیکی" بە تەواوی نەکراونەتەوە. تیمە فڕۆکەوانییەکان لە هەوڵدان بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەخانەکانی ئەسفەهان، کرماشان، ئابادان، ئەهواز، رەشت، ئیلام و ئەردەبیل تا لە قۆناغی داهاتوودا بکەونەوە گەڕ.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئێران بەهۆی جەنگ و پێکدادانە سەربازییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل، بۆ پاراستنی ئاسایشی گەشتەکان، ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکە مەدەنییەکاندا داخرابوو.


PM:03:33:29/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت