نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران لە سەرەتای شەڕەوە ٢١ کەسی لەسێدارە داوە
وێستگەنیوز-
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسان 2026 بڵاویکردەوە کە لە کاتی دەسپێکی شەڕی ئەمریکا
و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لانیکەم 21 کەس لە
ئیران لەسێدارە دراون و زیاتر لە 4000 کەسیش دەستبەسەر کراون.
بە پێی نوسینگەی مافی
مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەرەتای شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران "لانیکەم9 کەس لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی
کۆتایی زستان، 10 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە
گرووپە نەیارەکان، و دوو کەسیش بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە دراون".
ئەوەشی زیاد کردووە، "هەر
لەو ماوەیەدا مەزندە دەکرێت زیاتر لە 4000 کەس لە ئێران بە تۆمەتی پەیوەندیدار
بە ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەر کرابێتن".
PM:01:47:29/04/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت