تاران داوای سیستمی S-400 له مۆسكۆ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ڕۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له دواین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا، داواكارییه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش كردووه، بۆ ده‌ستكه‌وتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی پێشكه‌وتووی "S-400".
ئه‌م داواكارییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌یه كه به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه ده‌ركه‌وتوون و زیانی بنه‌ڕه‌تی به ژێرخانی ئێران گه‌یاندووه و ئه‌مه تارانی ناچار كردووه به‌دوای "چه‌ترێكی ڕووسی"دا بگه‌ڕێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ ئاسمانی ئێران.
له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، تاران كۆمه‌ڵێك "هێڵی سوور"ی بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری كردووه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا و داننان به مافی پیتاندنی یۆرانیۆم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، "ته‌له‌گراف" ئاماژه به‌وه ده‌كات لایه‌نی ئێرانی له پشت په‌رده‌وه، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی "سازشی تاڵ"ه؛ كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندن و قبووڵكردنی سیستمێكی فراوانتری پشكنینی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له به‌رانبه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
ئه‌م سازشانه كه سه‌رچاوه‌كان به "زۆر هه‌ستیار له ناوخۆدا" وه‌سفیان كردووه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و گوشاره‌یه كه گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، خستوویه‌تیه سه‌ر ئابووریی ئێران.
له كاتێكدا باڵی توندڕه‌و له تاران، جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی ڕه‌ها به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا ده‌كاته، تیمی دانوستانكار پێیانوایه، به‌كارهێنانی ئه‌م كارته وه‌ك "ئاسانكارییه‌ك"، تاقه ڕێگه‌یه بۆ ڕێگریكردن له هه‌ره‌سهێنانی گشتگیر، به‌تایبه‌تی له سایه‌ی هۆشدارییه‌كانی سكۆت بێسێنت، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به قه‌یرانێكی نزیكی سووته‌مه‌نی له ناوخۆی ئێران‌دا.
PM:10:08:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت