ترەمپ دوودڵە.. هێرشی سەربازی یان چاوەڕێکردنی ئەنجامی فشارەکان؟
وێستگهنیوز -
ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ئاماژەی بەوە کردووە "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوودڵە لە نێوان دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی نوێ یان چاوەڕوانیکردنی ئەنجامی فشارە ئابوورییەکان".
ماڵپەڕەکە دەڵێت: "ترەمپ ئارەزووی ئەوەی پیشان نەداوە کە پێشنیازەکەی ئێران قبووڵ بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی دواخستنی گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی".
هەروەها ڕوونی کردووەتەوە "ڕاوێژکارە باڵاکانی دەیانەوێت گەمارۆکان بەردەوام بن و سزای زیاتر بسەپێنن، پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بژاردەی بۆردومانکردن".
ماڵپهڕهكه لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە: "نیگەرانین لەوەی واشنتۆن ڕابکێشرێتە ناو ململانێیەکی سڕکراو کە نە جەنگی تێدا بێت و نە ڕێککەوتن".
PM:07:38:28/04/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت