ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بۆ زیاتر لە 10 شار و گوندی باشووری لوبنانی دەرکرد


وێستگەنیوز-

سوپای ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی دەستبەجێی بۆ دانیشتووانی زیاتر لە 10 شار و گوند لە باشووری لوبنان دەرکرد و داوای لێکردن بەرەو باکووری لوبنان بڕۆن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی کە ئەم هۆشدارییەی سوپای ئیسرائیل، نیشانەیەکە بۆ هێرشێکی نزیک و چاوەڕوانکراو بۆ سەر ئەو ناوچانە.

لەو هۆشدارییەدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە ئەم هەنگاوە بەهۆی "پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست" لەلایەن چەکدارانی حیزبوڵاوە پێویست بووە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە لە هەژماری فەرمیی خۆی نووسیبووی کە کۆگایەکی گەورەی چەکی حیزبوڵای لوبنان کە لەناو ژووری خەوتنی منداڵێکدا شاردرابووەوە، دۆزراوەتەوە.


PM:02:28:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت