سەرۆکی کۆمپانیای گازی ئێران: هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە جگە لە کەمکردنەوەی بەکاربردنی گاز نهبێت
وێستگەنیوز-
دوێنێ دووشەممە 27ی نیسانی 2026، ئێران ڕێکارەکانی بۆ دەستپێوەگرتن لە بەکاربردنی گازی سروشتی ڕاگەیاند، ئەمە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا دێت، بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، بەر دامەزراوەکانی پەیوەست بە کێڵگەی گازی باشووری فارس کەوتوون.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە زاری سەعید تەوەکولی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: "هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە جگە لە کەمکردنەوەی بەکاربردنی گاز نهبێت".
پارێزگاری تاران ڕایگەیاند بەهۆی تێکچوونی کۆگاکانەوە زیاتر لە ١٨.٥ ملیۆن گالۆن سووتەمەنیمان لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی "فارس" کە ئەویش سەر بە سوپای پاسدارانە، بڵاویکردەوە سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە چاكردنهوه و نۆژهنكردنهوهی پاڵاوگەکانی "باشووری فارس" بەم زووانە دەستپێدەکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کێڵگەی "باشووری فارس" کە بەشێکە لە گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتی لە جیهاندا و لە نێوان ئێران و قەتەردا هاوبەشە، ساڵی ڕابردوو رۆژانە 730 ملیۆن مەتر سێجا گازی بەرهەمهێناوە. بهشی زۆری گازی بەرهەمێنراو لەم کێڵگەیە، بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی لە ئێران تەرخان دەکرێت.
ڕۆژنامەکە ڕوونی کردووەتەوە ئەو بۆردومانانهی دامەزراوەکانی گازیان کردە ئامانج، بوونە هۆی پەککەوتنی بەشێک لە بەرهەمهێنان و چارهسهركردن، ئەمەش حکومەتی ناچار کردووە ئەولەویەت بدات بە دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان، بەتایبەتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و کەرتە زیندووەکان، لەسەر حیسابی ئەو بەکاربردنەی کە ئەولەویەتی کەمتری هەیە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی زیاد کردووە ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی قەبارەی ئەو فشارانەیه کە لەگەڵ بەردەوامیی شەڕدا، بەرەوڕووی کەرتی وزەی ئێران دەبنەوە.
ههمو ئهمه لە کاتێکدایه وڵاتەکە، سهبارهت به دابینکردنی سووتەمەنی، ڕووبەڕووی تەحەدای زیاتر دەبێتەوە، له رێگهی بەرزبوونەوەی داخوازی ناوخۆیی و قورسی چاککردنەوه و نۆژهنكردنهوهكان، له سایهی سزاکان و نائارامییە ئەمنییەکاندا.
AM:09:50:28/04/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت