بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ، ئێران پێشنیاری كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
پێگه‌ی ئاكسیۆس له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی و دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه:
*ئێران له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگرانی پاكستانه‌وه پێشنیارێكی نوێی پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كردووه.
*پێشنیاره‌كه‌ی ئێران كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و كۆتاییهێنان به جه‌نگ و دواخستنی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ قۆناغێكی دواتر له‌خۆگرتووه.
*هاوكات بڕیاره دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌یران له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به ئێران بكات.
تره‌مپ دوێنی رایگه‌یاند كه ئێران ده‌توانێت په‌یوه‌ندی پێوه بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دانوستان بكات بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه تاران ناتوانێت ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
PM:06:46:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت