ئاکسیۆس: ئیسرائیل سیستمێکی "قەڵغانی ئاسنین"ی ڕەوانەی ئیمارات کردوە
وێستگەنیوز-
دوو بەرپرسی ئیسرائیلی
و بەرپرسێکی ئەمریکی بە ماڵپەڕی «ئاکسیۆس»یان ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل لە سەرەتای
شەڕی ئەم دواییەی لەگەڵ ئێران، سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی "قەڵغانی ئاسنین" (Iron Dome)ی لەگەڵ تیمێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیلی ڕەوانەی
ئیمارات کردووە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیی لەگەڵ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات ئەنجامدا؛ پاشان ناتانیاهۆ فەرمانی
بە سوپای ئیسرائیل کرد کە یەکەیەکی سیستمی قەڵغانی ئاسنین لەگەڵ موشەکە تێکشکێنەرەکان
و چەند دە سەربازێکی سوپای ئیسرائیل بنێردرێن بۆ ئیمارات.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی
بەم میدیایەی ڕاگەیاندووە کە ئەوە یەکەمجارە ئیسرائیل سیستمی قەڵغانی ئاسنین بۆ وڵاتێکی
تر بنێرێت و ئیمارات بووە یەکەم وڵات لە دوای ئەمریکا و ئیسرائیل کە ئەم سیستمە بەکاربهێنێت.
بەرپرسێکی تری ئیسرائیلی
ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم سیستمە توانیویەتی دەیان موشەکی ئێرانی تێکبشکێنێت و ڕێگرییان
لێ بکات.
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی
هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی لە 27ی
شوبات، حکومەتی ئێران و پرۆکسییەکانی لە ناوچەکە زنجیرەیەک هێرشی درۆنی و موشەکییان
کردە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە. لەم نێوەندەدا، زۆرترین ژمارەی هێرشەکانی
کۆماری ئیسلامی کرایە سەر خاکی ئیمارات.
PM:03:19:27/04/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت