ئۆپەراسیۆنی "پردی ئاسمانی" سەربازانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پەرەدەستێنێت


وێستگەنیوز-

بە پێی ئەو وێنانەی لەلایەن سیستمەکانی چاودێریی ساتبەساتى فڕۆکەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە گواستنەوەی کەرەستە و هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو بنکە ستراتیژییەکانی وەک ئەلفەزەرە لە ئیمارات و ئەلعەدید لە قەتەر بەردەوامە.

ئەم جوڵانەوانە کە لە بەرەبەیانی دووشەممە، 27ی نیسان گەیشتنە ئەوپەڕی خۆیان، ئاماژەن بۆ توندکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی "پردی ئاسمانی"؛ ئامانج لێی بەهێزکردنی ژێرخانی بەرگری و هێرشبەریی ئەمریکایە لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی سێنتکۆم.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوو رۆژ پێشتر وێنە نوێیەکانی مانگە دەستکردەکان ئاشکرایان کرد کە کەشتیی جەنگیی "یو ئێس ئێس تریپۆلی"ی ئەمریکی، کە یەکەیەکی گەورەی هێزەکانی مارێنزی هەڵگرتووە، لە دوورگەی "دیگۆ گارسیا" لە زەریای هیندی لەنگەری گرتووە وەکو ئامادەکارییەک بۆ گەیشتن بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم جوڵە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە لە هەڵکشاندایە و ئەمریکا دەیەوێت بژاردەی سەربازیی زیاتر بخاتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکان.




PM:01:57:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت