نەعیم قاسم دەسەڵاتدارانی لوبنان بەسازشکردن لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات


وێستگەنیوز-

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا، جارێکی دیکە ڕەتکردنەوەی وتووێژی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتدارانی لوبنانی لەگەڵ "ئیسرائیل" دووپاتکردەوە و جەختی لە دەستگرتن بە بژاردەی بەرگری (موقاوەمە) کردەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 27ی نیسانی 2026، نه‌عیم قاسم نامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "دەستبەرداری چەک نابین؛ مقاوه‌مه‌ و مەیدانی جەنگ، ئامادەیی ئێمەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە سەلماندووە. دەسەڵات پەلەی کرد لە پێشکەشکردنی سازشێکی بێبەرامبەر کە هیچ پێویست نەبوو، ئێمە وتووێژی ڕاستەوخۆ بەتەواوی ڕەت دەکەینەوە".

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌: " ئیسرائیلی دوژمن، لە یەک بست لە خاکی داگیرکراوماندا نامێنێتەوە و خەڵکەکەمان دەگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان".

ئاماژەی بەوەش کرد ئاگربه‌ست لە لوبنان نەدەهاتە دی ئەگەر هەڵوێستی ئێران لە وتووێژەکانی پاکستاندا نەبوایە.


PM:01:21:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت