ترەمپ بە توڕەییەوە: دەستدرێژیم نەكردوەتە سەر منداڵ
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بەوەی بە "پەلاماردەری
منداڵان" تۆمەتبار دەکرێت بە توڕەییەوە دەڵێت، "من دەستدرێژیم نەکردوەتە
سەر منداڵ".
دۆناڵد ترەمپ، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی "60 خولەک"
لە کەناڵی سی بی ئێس نیوز، ڕۆژێک دوای ڕوداوی تەقەکردنەکە لە هۆتێل هیڵتۆن لە
واشنتن دی سی وتی، "نەترسام و نیگەران نەبوم، من لە ژیان تێدەگەم. ئێمە لە جیهانێکی
شێتانەدا دەژین".
ترەمپ وتیشی، "کارەکەم بۆ کارمەندانی ئەمنی ئاسان نەکرد بۆ ئەوەی لە هۆڵەکە
بمبەنە دەرەوە، ویستم بزانم چی دەگوزەرێت. بەڵام دواتر دەستمان کرد بەوەی درک بەوە
بکەین کە ڕەنگە بابەتەکە مەترسیدار بێت، کاتێک کارمەندانی ئەمنی داوایان لێکردم خۆم
بپارێزم و لەسەر زەوی ڕابکێشم. لەلایەن کەسانی زۆر باشەوە دەورە درابوم".
ڕونیشیکردەوە کە میلانیا ترەمپی خانمی یەکەم لە ساتە یەکەمەکاندا شڵەژاو دیار
بوە، بەڵام ستایشی مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆخەکەدا کرد و وتی ئەو "زۆر بەهێز و زیرەک
بوو".
لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا، ترەمپ ڕەخنەی لە پێشکەشکاری بەرنامەی "60
خولەک" نۆرا ئۆدۆنێڵ گرت، دوای ئەوەی بەشێک لە بەڵگەنامەیەکی نوسراوی خوێندەوە
کە وا بڕوا دەکرێت پەیوەندی بە گومانلێکراوەکەوە هەبێت و تێیدا ئاماژە بە ترەمپ
کرابوو وەک "پەلاماردەری منداڵان، دەستدرێژیکار و خیانەتکار". ترەمپ بە
ئۆدۆنێڵی وت، "دەبێت شەرم لە خۆت بکەیتەوە بۆ خوێندنەوەی ئەوە؛ چونکە من هیچ
کام لەوانە نیم، من دەستدرێژیکار نیم، دەستدرێژیم نەکردوەتە سەر کەس، و پەلاماری
منداڵم نەداوە".
PM:12:48:27/04/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت