قاڵیباف هاوکێشەی "کارتەکانی هێز" بڵاودەکاتەوە ئێران چی ههیه و ئەمریکا خاوەنی چییە؟
وێستگەنیوز-
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی ئهنجومهنی شوورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ئێران هێشتا خاوەنی زۆر "کارتی براوە"یە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
قاڵیباف لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی "ئێکس"، هاوکێشەیەکی ئابووریی نوێی بۆ شیکردنەوەی کارتە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووه، ئێران خاوەنی سێ کارتی فشارە کە هێشتا هەموویانی بەکارنەهێناوە:
-تەنگەی هورمز، تەنها بەشێکی چالاک کراوە.
-تەنگەی بابولمەندەب، هێشتا چالاک نەکراوە.
-بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت، هێشتا چالاک نەکراون.
قاڵیباف باس لهوه دهكات ئێران توانای پەکخستنی کەشتیوانیی لە تەنگەی ستراتیژیی بابولمەندەب، لە باشووری یەمەن هەیە، هەروەها توانای کاریگەریی لەسەر ئەو بۆرییە ناوچەییانەی نەوت هەیە کە بە ناو خاکی هاوپەیمانانی ئێراندا تێپەڕدەبن، ئەمەش کارتێکی فشاری زیادەی پێ دەبەخشێت کە هێشتا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئابووری و سەربازی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دەرنەکەوتوون.
سەبارەت بە کارتەکانی ئەمریکاش، قاڵیباف ئاماژەی بە سێ هەوڵی ئەمریکا کردووە بۆ فشاری ئابووری:
-خستنەگەڕی یەدەگی ستراتیژیی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی بازاڕ، پێشتر چالاک کراوە.
-بەڕێوەبردنی بەکاربردن و کەمکردنەوەی خواست لەسەر نەوت، تا ڕادەیەک چالاک کراوە.
-ئێستا بە بێدەنگی چاوەڕێی بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکەن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لێدوانهكهی بە هۆشدارییەک بۆ ئەمریکا کۆتایی پێهێناوه و نووسیویەتی: "دەبێت زیادبوونی خواست لەسەر وزە، لە کاتی پشووەکانی هاوینەدا لە ئەمریکا، بۆ ئەم لیستە زیاد بکرێت، مەگەر ئەوەی بیانهوێت پشووەکان لە ئەمریکا هەڵبوەشێننەوە!".
PM:12:06:27/04/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت