ئەکسیۆس: ئەمڕۆ ترەمپ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەربارەی ئێران ساز دەکات
وێستگەنیوز-
چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئەمڕۆ
دووشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تیمی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی
دەربارەی ئێران ئەنجام بدات.
ماڵپەڕی هەواڵیی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، بە وتەی سێ بەرپرسی ئەمریکی،
تیمی ترەمپ لەو کۆبوونەوەیەدا تاووتوێی بنبەستی دانوستانەکان و هەنگاوە ئەگەرییەکانی
داهاتوو دەکەن.
بە پێی راپۆرتەکە ئێران «پێشنیازێکی نوێی» بۆ کردنەوەی گەرووی
هورمز و کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە، کە تێیدا پێشنیاز
کراوە دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ "قۆناغی داهاتوو دوا بخرێن".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە پێشنیازە نوێیەکە، کە لە ڕێگەی
نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە دراوە بە ئەمریکا، سەرەتا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی
گەرووی هورمز و گەمارۆکانی ئەمریکا دەکاتەوە.
لەپێشنیازەکەدا ئێران داوا دەکات ئاگربەست بۆ ماوەیەکی درێژخایەن
درێژ دەکرێتەوە، یان هەردوولا لەسەر کۆتاییهێنانی هەمیشەیی جەنگ ڕێک بکەون و دانوستانە
ئەتۆمییەکان تەنها لە قۆناغی دووەمدا (واتە دوای کردنەوەی گەرووی هورمز و لابردنی
گەمارۆکان) دەست پێ بکەن.
ماڵپەڕەکە دەنوسێت: کۆشکی سپی پێشنیازەکەی پێگەیشتووە، بەڵام
ڕوون نییە ئایا ویلایەتە یەکگرتووەکان تاوتوێی ئەو پێشنیازە دەکات یان نا.
AM:08:30:27/04/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت