تاڵیبان 21 كه‌سی به‌هۆی ژه‌نینی مۆسیقا و گۆرانیوتن ده‌ستگیر كرد
وێستگه‌نیوز -
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی تاڵیبان له ویلایه‌تی به‌نگاڵ ڕایگه‌یاند 21 كه‌سیان به‌هۆی ژه‌نینی مۆسیقا و گۆرانیگوتن و تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌ستگیر كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێره مۆسیقاكانیشیاندا گرتووه. فه‌رمانده‌یی پۆلیسی تاڵیبان، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌م كه‌سانه له ناو ماڵێكدا له شاری "په‌ڵخومری" ده‌ستگیر كراون.
فه‌رمانده‌یی پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو لانی كه‌م 13 بوتڵی ده‌ستكردی مه‌ی لای ئه‌و كه‌سانه بووه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ده‌ڵێت پاش لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه دادوەری و یاساییه‌كان كراوه.
تاڵیبان ژه‌نیی مۆسیقا و گۆرانیگوتن به "پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئیسلامییه‌كان" داده‌نێت و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له ئابی 2021، به‌رهه‌مهێنان و گوێگرتن له مۆسیقای قه‌ده‌غه كردووه. له ماوەی زیاتر له چوار ساڵی ڕابردوودا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به ده‌یان كه‌سی به‌هۆی به‌رهه‌مهێنان، بڵاوكردنه‌وه و گوێگرتن له مۆسیقا ده‌ستگیر كردووه، هه‌روه‌ها هه‌زاران ئامێری مۆسیقا و ته‌پڵ و ته‌مبووری سووتاندووه.
هاوكات تاڵیبان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان، هۆشداریی داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رانی هۆتێله‌كان، نابێت له ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیریدا مۆسیقا لێبده‌ن.
بزووتنه‌وه‌كه به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆسیقای حه‌رام كردووه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانیشی له سیستمی په‌روه‌رده و فێركردن سڕیوه‌ته‌وه.
PM:10:07:26/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت