میدیاکانی ئێران: عەباس عێراقچی پاکستانی بەجێهێشت


وێستگەنیوز-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای راوێژ و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پاکستان ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026، ئیسلام ئابادی بەجێهێشتووە.


پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، "عەباس عێراقچی لە میانەی دیدارەکەی لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵوێستی ئێرانی سەبارەت بە ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ روونکردەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاماژەی بە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "عێراقچی پابەندبوونی حکومەتی پاکستانی بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان بەرز نرخاندووە".


PM:06:18:25/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت