رۆژنامەیەکی روسی: بەلەمە خێراکانی ئێران ئامادەن بۆ تێکشکاندنی فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییەکان
وێستگه‌نیوز -
سه‌باره‌ت به توانای ئێران بۆ ئازاردانی ئه‌مریكا، رۆژنامه‌نووس "دانێل كۆرۆبكۆ/ Daniel Korobko" له رۆژنامه‌ی "ئارگومینتی ئای فاكڵتی/Argumenty i Fakty"ی رووسی وتارێكی نووسیوه و تێیدا ده‌ڵێت:" لە سایەی هەڕەشە نوێیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان، ئێران پۆلێک بەلەمی خێرای چەکدار بە مووشەکی دژە کەشتی، لە گەرووی هورمز بڵاوكردووه‌ته‌وه. وێنە مانگە دەستکردەکان، مانۆڕی زیاتر لە 30 به‌له‌می خێرای لە کەناراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆمار کردووە".
بە بڕوای یووری کنوتۆڤ، شارەزای سەربازی: "پیشاندانی کۆمەڵە بەلەمی "گه‌له مێشوله/ Mosquito Fleet"ی ئێرانی وەک ئاگادارکردنەوەیەک وایە بۆ واشنتن و ئێرانییەکان تواناکانی خۆیان نمایش دەکەن؛ سەرەڕای لەدەستدانی کەشتییە گەورەکانیان، توانیویانە پارێزگاری له سوپایەکی گەورە لە بەلەمی بچووک و یەکجار خێرا بكه‌ن. ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ پێنتاگۆن".
کنوتۆڤ ئاماژەی بەوەش کردووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکان، سەرەڕای باڵادەستیی تەکنەلۆژیی ڕەها بەسەر ئێران‌دا و بردنەوەی لە ڕووی هێزی شەڕکەرەوە، بەڵام ناتوانێت بە درێژایی کەناراوێک کە 2 هه‌زار و 500 کیلۆمەترە، چاودێریی سەدان بەلەمی بچووک بکات و لەناویان ببات. بەلەمە ئێرانییەکان، سەرەڕای بچووکیی قەبارەیان، خاوەنی توانایەکی سەربازیی گەورەن و لە کاتی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا، دەبنە مایەی کێشەیەکی زۆر بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا".
هەروەها ده‌ڵێت: "بێگومان، لە ئێستادا ئەستەمە ئەم بەلەمانە بگەنە فڕۆکەهەڵگرەکان. گروپە دەریاییەکەی ئەمریکا، لە نزیک عومان جێگیر کراون و زیاتر لە 100 کیلۆمەتر لە گەرووی هورمزەوە دوورن و لە ڕێگەی سیستمەکانی بەرگریی مووشەکی (پاد/ THAAD) و (پاتریۆت)ەوە، پارێزراون و به‌له‌مه ئێرانییه‌كان به ماوه‌یه‌كی باش پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كه‌یان، ده‌دۆزرێنه‌وه و ئاشكراده‌بن.
لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بزانین فڕۆکەهەڵگرەکان، هێمای هێزی دەریایی ئەمریکان و هەموو هێزەکان بۆ پاراستنی ئەوان تەرخان کراون. بەڵام پێنتاگۆن لەبەر ئه‌وه‌ی زۆر متمانه‌ی به خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر گروپە دەریاییەکەی بۆ شوێنێکی نزیکتر لە کەناراوەکان ببات، ئەوا "گه‌له مێشووله‌ی" ئێران، دەرفەتێکی گەورەی دەبێت بۆ وەشاندنی لێدانێکی خێرا و وێرانکەر. لێرەدا ژمارەی زۆری به‌له‌می خێرا و وه‌شاندنی گورزی له‌ناكاو، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن. هەڵدانی بەکۆمەڵی مووشەکە دژە کەشتییەکانی ئێران، دەبێتە هۆی هیلاککردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ئەمریکا و پێكانی به ئازاری لێده‌كه‌وێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی روسیا ئه‌لیوم باسیده‌كات.
PM:03:56:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت