ئەمریکا سزای بەسەر پاڵاوگەیەکی چینی و نزیکەی 40 کۆمپانیای کەشتیوانیدا سەپاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە
یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی سزای نوێی پەیوەست بە ئێرانی سەپاند و ڕایگەیاند کە مۆڵەتێکی
گشتی بۆ کۆتاییهێنان بە مامەڵەکان لەگەڵ کۆمپانیای چینی "پاڵاوگەی پێترۆکیمیایی
هەنگلی" (دالیان) دەرکردووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە
کردووە کە ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە گەورەترین کڕیارانی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی
ئێران. هەروەها نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی دارایییە بیانییەکان (OFAC) ڕایگەیاند
کە نزیکەی 40 کۆمپانیای کەشتیوانی و کەشتی کە
وەک بەشێک لە "کەشتیگەلی سێبەر"ی ئێران کار دەکەن، خراونەتە لیستی
سزاکانەوە.
ئەم هەنگاوانە بوونەتە
هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ئەو پاڵاوگانە، لەوانە کێشە لە وەرگرتنی نەوتی خاو و
ناچارکردنیان بە فرۆشتنی بەرهەمە پاڵێوراوەکان بە ناوی ترەوە.
لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی
گەنجینەی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی توانیویەتی دەست بەسەر چەندین دراوی دیجیتاڵیی
پەیوەست بە ئێراندا بگرێت، کە بووەتە هۆی بلۆککردنی بڕی 344 ملیۆن دۆلار لە دراوی
دیجیتاڵی (کریپتۆ)، وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی تاران.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی
ئەمریکا، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: کە وڵاتەکەی هەڵمەتێکی توندی ئابووری لە دژی
ئێران دەست پێکردووە و دەستی بەسەر سەدان ملیۆن دۆلار لە سەرمایەی ئەلیکترۆنی ئەو
وڵاتەدا گرتووە.
PM:10:32:24/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت