ترەمپ: ئێران پێشنیازێک پێشکەش دەکات کە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەمریکادا دەگونجێت
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری
ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئێران سەرقاڵی ئامادەکردنی پێشنیازێکە کە بە
ئاراستەی داواکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانە.
ترەمپ لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" وتی، "ئەوان خەریکی پێشکەشکردنی
پێشنیازێکن و دەبێت ببینین چی ڕوودەدات."
وتیشی کە هێشتا نازانێت
پێشنیازەکەی ئێران بە وردی چی دەبێت. لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەمریکا لەگەڵ
کێدا خەریکی دانوستانە، وتی، "نامەوێت ئەمە بڵێم، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەدا
لە پەیوەندیداین کە ئێستا لە دەسەڵاتدان."
ئەم لێدوانانەی ترەمپ
چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە بڵاوکرانەوە کە کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە ستیڤ ویتکاف
و جارێد کوشنەر وەک نوێنەرانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گەشتی پاکستان دەکەن بۆ ڕێکخستنی
خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئێران.
ئەمە لە کاتێکدایە کە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێوارەی هەینی گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی
پاکستان.
PM:10:25:24/04/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت