وەزیری جەنگی ئەمریکا: لەمەودوا بە خۆڕایی پارێزگاری لە ئەوروپا و ئاسیا ناکەین
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ ههینی، 24ی نیسان،
پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەورووپا و ئاسیا، بۆ چەندین دەیەیە،
سوودمەند بوون لە پارێزگاریی ئەمریکا، کاتی سوودوەرگرتنی خۆڕایی کۆتایی پێهاتووه.
وەزیری جهنگی ئهمریكا،
جەختی لهوه کردەوە: "ئهوهی هاوپهیمان بیت، ڕێگەیەکی دووسەرەیە".
ههروهها سەبارەت بە
بارودۆخی گەرووی هورمز رایگهیاند ئەوروپا زۆر زیاتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، پێویستی
بە گەرووی هورمز هەیە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا هەروەها
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا لە وەڵامی رۆژنامەنوسان سەبارەت بە هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی
بۆ سەر هەرێمی کوردستان وتی، "ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو هێرشانە دەکەین؛
کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان. جەختیشی کردەوە کە ئامانجی لە پێشینەی ئیدارەی ترەمپ
ئەوەیە کە دڵنیابێت لەوەی تاران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات".
PM:08:07:24/04/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت