ئیسرائیل پوچەڵکردنەوەی "پلانێکی تیرۆریستیی" سوپای پاسدارانی راگەیاند


وێستگەنیوز-

ڕۆژی هەینی 24ی نیسان سوپای ئیسرائیل ، پووچەڵکردنەوەی "پلانێکی تیرۆریستیی سوپای پاسدارانی لە هەفتەکانی ڕابردوودا" ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە لە نزیکەوە چاودێری هەموو چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەکات و لە ئەگەری پێویستدا هەنگاو دەنێت.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "ئەم پلانە تیرۆریستییە" بە "ساپۆرتی دارایی ڕاستەوخۆ"ی ئێران، بە ڕێنوێنیی سوپای پاسداران و بە بەکارهێنانی لایەنی دەرەکی و بە بەشداریی میلیشیا لایەنگرەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، لە حاڵەتی جێبەجێکردندا بووە.

هەروەها سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی زیاد کردووە: دەزگای ئیلاعاتی سوپای پاسداران لە کاتی شەڕدا، بۆ پێشخستنی پلانی تێکدەرانە و زیان گەیاندن بە هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کاری کردووە؛ کە کوشتنی مەجید خادمی، سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و موحسین سووری، بەرپرسی ئۆپراسیۆنە دەرەکییەکانی ئەو ڕێکخراوە، بە هاوکاریی نزیکی سوپا، شاباک و مۆساد، وەڵامێک بووە بۆ ئەو هەوڵانە.


PM:07:59:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت