فڕۆكه‌هه‌ڵگری جۆرج بوش ده‌گاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای ئه‌مریكا هاتنی كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگری USS George H.W. بوشی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند ، به‌مه‌ش ژماره‌ی فڕۆكه هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مریكا كه له ناوچه‌كه‌دان گه‌یشته سێ كه‌شتی.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) له پۆستێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس رایگه‌یاندووه كه كه‌شتییه فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه "له 23ی نیساندا له زه‌ریای هیندی له‌چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه"، وێنه‌یه‌كیشی هاوپێچ كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌سه‌ره.
له ئێستادا هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌مارۆی ده‌ریاییان سه‌پاندووه به‌سه‌ر بازرگانی ده‌ریایی ئێران و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئێران چڕكردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش چابهار، به‌نده‌ر عه‌باس، بوشه‌هر و خارگ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكه كه ئامانج لێی په‌كخستنی ئابووری ئێرانه.
PM:11:46:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت