مه‌سعود پزیشكیان وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك كۆماری ئێران وه‌ڵامی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ توندڕه‌و و میانڕه‌وێك له تاران‌دا نییه.
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له پلاتفۆرمی "X”ه‌وه رایگه‌یاند:
*هه‌موومان ئێرانی و شۆڕشگێڕین.
*به یه‌كگرتوویی ئاسنینی میلله‌ت و حكومه‌ت، و به گوێڕایه‌ڵییه‌كی ته‌واو بۆ ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش، وا له ده‌ستدرێژكار ده‌كه‌ین كه په‌شیمان بێته‌وه له كاره‌كانی.
*یه‌ك خودا، یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك سه‌ركرده، یه‌ك ڕێگا؛ ئه‌و ڕێگایه ڕێگای سه‌ركه‌وتنه بۆ ئێرانی خۆشه‌ویستمان كه له خودی ژیان به‌نرختره.
ئه‌م لێدوانه‌ی پزیشكیان له وه‌ڵامی
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند "ململانێیه‌كی "شێتانه" له ئێران له نێوان توندڕه‌وانی دۆڕاو و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی میانڕه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌یه".
PM:08:46:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت