نەتەوە یەکگرتووەکان: شەڕی ئێران هەژاربوونی 32 ملیۆن کەسی لێدەکەوێتەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدانی
نەتەوە یەکگرتووەکان بە کەناڵی (بی بی سی) ڕاگەیاندووە، تەنانەت ئەگەر شەڕی ئەمریکا
و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران سبەی کۆتایی بێت، لانی کەم 32 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا
دەگەڕێنەوە بۆ ناو بازنەی هەژاریی.
ئەلێکساندەر دی کرۆ، سەرۆکی
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "پێشکەوتنی دەیان ساڵ تەنیا
لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لەناو دەچێت".
ئەو ئاماژەی بەوەش
کردووە کە لە پاڵ بەرزبوونەوەی نرخی وزەدا، کەمیی پەینی کیمیایی گەورەترین کاریگەریی
دەبێت. هاوکات دەیان ملیۆن کەس، بەتایبەت لە وڵاتانی باشووری بیابانی گەورەی ئەفریقا،
لەژێر مەترسیی نەمانی ئاسایشی خۆراکدا دەبن و ئەو دەستکەوتە ئابوورییانەی کە لە دەیان
ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتبوون، بەهۆی ئەم جەنگەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی جددی بوونەتەوە.
PM:02:36:23/04/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت