خولێکی نوێی دانوستانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ ئیسرائیل و لوبنان خولی دووەمی دانوستانەکانیان لە شاری واشنتۆن بەڕێوە ببەن، لە ئێستاشدا گفتوگۆکان سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەستی 10 ڕۆژەی ئێستا بەردەوامن.

جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان، ڕایگەیاندووە کە دانوستاندنەکان لەسەر ئاستی باڵیۆزان و بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە دەبێت:

- ڕاگرتنی تەواوەتی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.

- کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاکە داگیرکراوەکانی لوبنان.

- گەڕانەوەی دیلەکان.

- جێگیرکردنی سوپای لوبنان لەسەر سنوورە نێودەوڵەتییەکان.

- دەستپێکردنی بونیادنانەوەی ئەو شوێنانەی لە کاتی شەڕەکەدا وێران بوون.

خولی یەکەمی دانوستاندنەکان بووە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، کە لە 16ی نیسانەوە دەستی پێکردووە.


AM:09:29:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت