محه‌مه‌د باقر قالیباف: ناكرێت گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه له‌كاتێكدا گه‌مارۆ به‌رده‌وام بێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كه ناكرێت گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه له‌كاتێكدا گه‌مارۆ به‌رده‌وام بێت، ده‌شڵێت كه "ئاگربه‌ست به‌بێ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ بێ مانایه".
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له په‌یامێكدا له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی:
*گه‌رووی هورمز ناكرێته‌وه و ئاگربه‌ست به‌بێ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ده‌ریایی بێ مانایه.
* ناكرێت گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه له‌كاتێكدا پێشێلكاریی زه‌ق و گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌رده‌وام بێت.
* ئاگربه‌ست بێ مانایه گه‌ر زایۆنییه‌كان له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له ته‌واوی به‌ره‌كاندا نه‌وه‌ستن.
* دوژمنان له به‌ره‌ی جه‌نگدا شكستیان هێنا و به زۆرداری ئامانجه‌كانیان نایه‌ته دی.
PM:10:07:22/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت