كونسوڵخانه‌ی ئێران له هیندستان به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی گاڵته به دانوستانه‌كانی تره‌مپ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 22ی نیسانی 2026، هه‌ژماری كونسوڵخانه‌ی ئێران، له حه‌یده‌رئاباد له هیندستان، له تۆڕی ئێكس، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا گاڵته به پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و قسه‌كانی ده‌رباره‌ی بوونی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه به ژیریی ده‌ستكرد به‌رهه‌مهێنراوه، شاندی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر مێزی دانوستان دانیشتوون، به‌بێ بوونی شاندنی ئێرانی له به‌رانبه‌ریان و ئه‌ویش هه‌ست به بێزاری ده‌كات له ئاماده‌نه‌بوونیان.
دوای ئه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و پۆستێك ده‌نووسێت و تێیدا ده‌ڵێت: "دانوستانی زۆر نایابمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه".
له دیمه‌نێكی تردا تره‌مپ ده‌رده‌كه‌وێت ڕوو له كورسییه به‌تاڵه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێران نه‌یه‌ت بۆ دانوستان، بۆردومانیان ده‌كه‌ین".
كونسوڵخانه‌كه بڕگه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز ده‌خاته‌ڕوو كه ئاماژه بۆ دوای دوو هه‌زار ساڵ ده‌كات و تێیدا شاندنی ئه‌مریكی به ته‌نیا ماونه‌ته‌وه و تره‌مپ هاوار ده‌كات: شاندی ئێرانی له‌كوێن.. دوای ئه‌وه وه‌ك وه‌ڵامێك ده‌ڵێت: له‌سه‌ر داوای پاكستن، ماوه‌ی ئاگربه‌ست درێژ ده‌كه‌مه‌وه".
PM:06:44:22/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت