پزیشکیان هێرش دەکاتە سەر ئەو لایەنانەی داوای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەن
وێستگهنیوز -
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەو دەنگانەی داوا لە تاران دەکەن، بچێتە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پزیشکیان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە: "ئاستی تێگەیشتن و درکكردنی ئەو کەسانەی پێشنیاری ئامادەبوونی ئێران لە ئیسلام ئاباد دەکەن، بۆ دانوستان، تەنانەت لە ئاستی تێگەیشتنی ترەمپیش کەمترە".
لەلایەکی دیکەوە، مەهدی محەمەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: "درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ترەمپ-ەوە، هیچ مانایەکی نییە".
محەمەدی جەختی لەوەش کردەوە لایەنی دۆڕاو، ناتوانێت مەرج بسەپێنێت و بەردەوامیی گەمارۆکانیش، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ بۆردومانکردن نییە و دەبێت وەڵامی سەربازی بدرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا ئێستا کاتی ئەوەیە ئێران جڵهوی دهستپێشخهرییهكان بگرێته دهست.
ههروهها ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی پەرلەمان پێیوایە درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ترەمپ-ەوە، تەنها هەوڵێکە بۆ کات کوشتن بە مەبەستی وەشاندنی گورزی کتوپڕ.
PM:04:29:22/04/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت