هێزی دەریایی سوپای پاسداران تەقە لە دوو کەشتی بارهەڵگر دەکات


وێستگەنیوز-

رێکخراوی (UKMTO) ئاشکرایدەکات بەلەمێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە نزیک عومان تەقەی لە کەشتییەکی بارهەڵگر کردوە. هاوکات تەقە کەشتییەکی دیکەش لەکاتی چوونەدەرەوەی لە ئاوەکانی ئێران تەقەی لێدەکرێت و رادەگیرێت.

ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، بەلەمێکی سوپای پاسداران لە دووری 28 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی عومان، "بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە" لە کەشتییەکی کۆنتێنەر نزیک بووەتەوە و "تەقەی لێکردووە".

ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە "زیانی زۆر" بەر بەشێکی ئەم کەشتییە کۆنتێنەرە کەوتووە و تەواوی ستاف و سەرنشینانی کەشتییەکە سەلامەتن".

هەر ئەمڕۆ ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی دیکەی بڵاوکردەوە کە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە کەشتییەکی بارهەڵگر لە کاتی چوونەدەروانی لە ئێران، تەقەی لێکراوە و راگیراوە.

رووداوی تەقەکردن لەو دوو کەشتییە لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.


AM:11:37:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت