"شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا گه‌شته‌كه‌ی بۆ پاكستان دواخست"
وێستگه‌نیوز -
ئاژانسه جیهانییه‌كان رایانگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی دیپلۆماسی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران و گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك بۆ كۆتاییهاتنی واده‌ی ئاگربه‌ست ماوه، به‌ڵام نه شاندی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پاكستان و نه تارانیش ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ دانوستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی نیسانی 2026، به‌پێی راپۆرته‌كانی كه‌ناڵی CNN و ماڵپه‌ڕی "ئه‌كسیۆس"، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه بڕیار بوو سه‌ركردایه‌تی شاندی وڵاته‌كه‌ی بكات له پاكستان، هێشتا خاكی ئه‌مریكای جێنه‌هێشتووه.
به‌رپرسانی كۆشكی سپی ئاشكرایان كردووه كه ڤانس له واشنتۆن ماوه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی چڕی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران له دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ست.
ئه‌م دواكه‌وتنه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌گه‌ری شكستهێنانی هه‌وڵه ئاشتیخوازه‌كان ده‌بینرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌كسیۆس، جارید كوشنه‌ر و ستیڤ ویتكۆف، دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كیی تیمی دانوستانكاری سه‌رۆك تره‌مپ، هێشتا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیان جێنه‌هێشتووه.
لای خۆیه‌وه عه‌تاوڵا تاران، وه‌زیری راگه‌یاندنی پاكستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) نووسیویه‌تی: وڵاته‌كه‌ی وه‌ك نێوه‌ندگیر هێشتا هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمیی له لایه‌نی ئێرانییه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ ناردنی شاند بۆ ئیسلام ئاباد.
وه‌زیره پاكستانییه‌كه هۆشداری دا كه ئاگربه‌سته‌كه كاتژمێر 4:50 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه (به كاتی پاكستان) كۆتایی دێت و بڕیاری ئێران له‌م ساته‌دا یه‌كجار یه‌كلاكه‌ره‌وه و هه‌ستیاره.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تاران به‌هۆی به‌رده‌وامیی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كانی له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه، دوودڵه له ناردنی شانده‌كه‌ی. هاوكات ئێران له ناوخۆدا له 50ه‌مین رۆژی بڕانی ئینته‌رنێتدایه، ئه‌مه‌ش فشارێكی ئابووریی توندی خستووه‌ته سه‌ر تیمی دانوستانكاری ئه‌و وڵاته.
PM:09:24:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت