ناکۆکی لە نێوان حكومه‌تی سوریا و ئیدارەی خۆسەر لەسەر یەکخستنی دامەزراوەکان لە قامیشلۆ سەرهەڵدەدات
وێستگه‌نیوز –
ناکۆکی لە نێوان حكومه‌تی سوریا و ئیدارەی خۆسەر لەسەر یەکخستنی دامەزراوەکان لە قامیشلۆ سەرهەڵدەدات، وته‌بێژی تیمی سه‌رۆكایه‌تی سوریاش ده‌ڵێت: "ره‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستكردنی كۆشكی داد له قامیشلۆ په‌ره‌سه‌ندنێكی بێ پاساوه".
ئه‌حمه‌د ئه‌لهیلالی وته‌بێژی تیمی سه‌رۆكایه‌تی سوریا كه ئه‌ركی چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌می له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)ی پێسپێردراوه، رایگه‌یاند كه كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستكردنی كۆشكی داد له قامیشلۆ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆشكه‌كه‌یان داگیركردووه به وه‌فدی وه‌زاره‌تی داد، په‌ره‌سه‌ندنێكی بێ پاساوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ به‌دیلێك بۆ ڕێككه‌وتنی مانگی یه‌ك نییه، كه ده‌بێت باره‌گاكان راده‌ست بكرێن و كار بكرێت بۆ یه‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی "هه‌سه‌ده" له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریادا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئه‌لهیلالی رایگه‌یاند:
*دوێنێ دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆشكی داد له حه‌سه‌كه، چووینه قامیشلۆ، به‌ڵام سه‌رمان سوڕما ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆشكی دادیان داگیركردبوو ره‌تیانكرده‌وه بیناكه راده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانی خۆیان.
* به‌بێ هیچ پاساوێك، ڕێگرییان لێكرا له كاركردن له حه‌سه‌كه، ئه‌مه‌ش په‌ره‌سه‌ندنێكی بێ پاساوه و كێشه‌ی دانیشتوان زیاتر ده‌كات.
*سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی به‌شێك كه‌سایه‌تی مافناس له‌ناو هه‌سه‌ده بۆ ده‌ستوه‌ردان و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوون به‌هۆی پێداگری لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر دواخستنی بابه‌ته‌كه بۆ كاتێكی نادیار، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه دانانی خشته‌ی كاتیی ڕوون له‌م قۆناغه‌دا قورس بێت.
*وه‌زاره‌تی داد دامه‌زراوه‌یه‌كی سیادییه و قبوڵكراو نییه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو له جوگرافیای سوریا كاربكات.
* ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه بریتییه له بنه‌مای (یه‌ك یاسا، یه‌ك سوپا‌و یه‌ك ئاڵا).
*هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه بۆ رێككه‌وتنی كانوونی دووه‌م، كه ده‌ڵێ ده‌بێت باره‌گاكان راده‌ستی حكومه‌ت بكرێن و كار بكرێت بۆ یه‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی "هه‌سه‌ده" له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریادا.
PM:06:03:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت