تره‌مپ: نامه‌وێت ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ بكه‌مه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه كه نایه‌وێت ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژبكاته‌وه، پێشبینیشی كرد هێرش بكاته‌وه سه‌ر ئێران و دواجاریش بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گونجاو.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن بی سی، وتی: "ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنێكی گه‌وره و ئه‌وان هیچ بژارده‌یه‌كیان نییه. ئێمه هێزی ده‌ریایی ئه‌وانمان له‌ناوبردووه، هێزی ئاسمانیمان له‌ناوبردووه، سه‌ركرده‌كانیانمان له‌ناوبردووه، ئه‌وه گۆڕینی رژێمه".
وتیشی: "كاتێكی زۆر نه‌ماوه له ئاگربه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ ئێران... و نامه‌وێت درێژی بكه‌مه‌وه، له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنێكی مه‌زن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه "پێشبینی ده‌كه‌م چه‌ند هێرشێك دژی ئێران ئه‌نجام بده‌ین، چونكه پێموایه ئه‌وه باشترین ڕێبازه بۆ گرتنه‌به‌ری... و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ جوڵه".
ترامپ ئاماژه‌ی به گه‌مارۆی ئه‌مریكا كرد و وتی: "گه‌مارۆكه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وتیان گه‌رووه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، منیش وتم نه‌خێر گه‌رووه‌كه ناكه‌ینه‌وه تا نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتنی كۆتایی. پێموایه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه".
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له ئێرانییه‌كان كرد و وتی: "ئێمه سه‌ركرده‌كانیانمان دوورخستووه‌ته‌وه، ڕاشكاوانه ئه‌مه‌ش به جۆرێك له جۆره‌كان بابه‌ته‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركردانه زۆر عه‌قڵانیترن. ئه‌وه گۆڕینی ڕژێمه، هه‌ر ناوێكی لێ بنێن، شتێك كه من به ڕاشكاوی نیازی خۆمم ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌م كرد".
روو به ئێرانییه‌كانیش رایگه‌یاند كه "ده‌بێت عه‌قڵانی بن. ده‌توانن خۆیان پێگه‌ی خۆیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ده‌وڵه‌تێمی گه‌وره و یاسایی، نه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه له‌سه‌ر مه‌رگ و تیرۆر بنیات نراوه".
PM:04:55:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت