ئێران: راگرتنی کەشتی «توسکا» لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، لێدان و دەستبەسەرداگرتنی
کەشتی بازرگانی «توسکا» لە نزیک کەناراوەکانی ئێران لە دەریای عومان لەلایەن هێزی
دەریایی ئەمریکا بە «نایاسایی» وەسف کرد و سەرکۆنەی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئێران
بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەبێت کەشتییەکە رادەستی ئێران بکرێتەوە
و مەلەوانان و ستافی کەشتییەکەش کە دەستگیرکراون دەبی دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
لە بەیاننامەکەدا هۆشداری دراوە کە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دەکرێت
لێکەوتەی «زۆر مەترسیدار»ی هەبێت و جەختی کردووەتەوە کە تاران «هەموو تواناکانی» بۆ
«بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆی» بەکاردەهێنێت.
پێشتر رۆژی یەکشەممە 19ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) رایگەیاند هێزە دەریاییەکانی
وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە دەریای عومان، کەشتییەکی زەبەلاحی ئێرانییان
پەکخستووە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم کارەی بە «ڕێگری دەریایی» و «پێشێلکردنی
ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان» ناوبردووە و دەشڵێت کە ستافی کەشتییەکە و خێزانەکانیان
ڕووبەڕووی «ترساندن و تۆقاندن» بوونەتەوە.
AM:08:21:21/04/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت