براكه‌ی نێرگز محه‌مه‌دی: ده‌ترسم زۆر به ساده‌یی له‌ناو زینداندا گیان له‌ده‌ست بدات
وێستگه‌نیوز -
حه‌مید ڕه‌زا محه‌مه‌دی، برای نێرگز محه‌مه‌دی، زیندانیی سیاسی له ئێران و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، به ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویجی وت كه: "زۆر ده‌ترسم خوشكه‌كه‌م به ساده‌یی ژیانی له‌ده‌ست بدات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تووند مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نێرگز كراوه، به جۆرێك ده‌موچاو و سه‌ر و سنگی لێیدراوه".
براكه‌ی ڕوونیده‌كاته‌وه: "نێرگز كێشه‌ی دڵ و فشاری خوێنی هه‌یه. خێزانه‌كه‌م به هاوكاری پارێزه‌ران، هه‌موو ڕێگا یاساییه‌كانیان گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام وا دیاره ڕژێمی ئێران، بڕیاریداوه له زیندان بیهێڵێته‌وه و له‌وێ به‌ڵایه‌كی به‌سه‌ر بێت".
له‌م باره‌یه‌وه، مه‌سعود قه‌ره‌خانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نه‌رویج ده‌ڵێت: "ده‌زانین دۆخی نێرگز محه‌مه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی، مه‌ترسیداره و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. هه‌مان شت بۆ زۆرێك له زیندانیانی سیاسی تریش ڕاسته، ئه‌مه دڕنده‌یی ڕژێم نیشان ده‌دات".
قه‌ره‌خانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئێستا بیر له نێرگز و ئازیزانی ده‌كه‌مه‌وه كه له بارودۆخێكی ترسناكدا ده‌ژین".
PM:11:44:20/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت