ئیمارات ده‌ستگیركردنی "شانه‌یه‌كی تیرۆریستی" سه‌ر به ئێرانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیمارات ده‌ستگیركردنی "شانه‌یه‌كی تیرۆریستی" سه‌ر به ئێرانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاریان بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵاته‌كه كردووه.
ده‌زگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاودێری گروپێكیان كردوو كه به "گرووپێكی تیرۆریستی" وه‌سفی كردووه و په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌بووه و ئه‌ندامه‌كانی گروپه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیماراتی باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه، كاریان بۆ ڕاكێشان و ته‌جنیدكردنی ئه‌ندام و ڕێكخستنی چالاكی كردووه و ئامانجیان گه‌یشتن بووه به ناوه‌ند و شوێنه هه‌ستیاره‌كان له‌ناو وڵاته‌كه‌دا.
PM:06:33:20/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت