پێش دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، دوو فڕۆکەی ئەمریکی لە نزیک ئیسلام ئاباد دەنیشنەوە
وێستگه‌نیوز-
سەرەڕای جەختکردنەوەی ئێران لەسەر ئەوەی لە ئێستادا، بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، هیچ پلانێکی نییە بۆ ناردنی وەفد بۆ ئیسلام ئاباد.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 20ی نیسانی 2026، دوو فڕۆکەی سەربازی و مەدەنی ئه‌مریكی، لە بنکەی ئاسمانیی نور خان لە نزیک ئیسلام ئاباد نیشتنەوە.
ئه‌مه لەکاتێکدایه، سەرچاوه‌كانی پاكستان، پێشبینی دەکەن وەفدی دانوستانکاری ئەمریکی، لەناو یەکێک لەو دوو فڕۆکەیەدا بن، بەتایبەت لە نێوان ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌دا، فڕۆکەیەک هەیە تەرخانکراوە بۆ گواستنەوەی بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا.
نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو فڕۆكه ئه‌مریكییه، دوای ئه‌وه هات، وەزارەتی ناوخۆی پاکستان، جەختی له‌وه کردەوە سەرجەم ئامادەکارییە ئەمنییەکانی بۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی، نێوان هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی، تەواو کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد وەزیری ناوخۆی پاکستان، موحسین نەقەوی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران ڕەزا ئەمیری موقەدەم، ڕێکخستنی قۆناغی دووەمی گفتوگۆکانیان تاوتوێ کردووە.
هەروەها ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایه، سەرچاوەیەکی باڵای پاکستان ئاشکرای کرد، فەرماندەی سوپا عاسیم مونیر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ، ڕوونی کردووەتەوە گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرە ئێرانییەکان، ڕەنگە ببێتە ڕێگر لەبەردەم گفتوگۆکانی ئاشتی، وەک ئەوەی "ڕۆیتەرز" گواستوویەتییەوە.
بەڵام تڕەمپ لە لێدوانەکانی دواتریدا بۆ ڕۆژنامەی "زه هیل" بابەتەکەی ڕەتکردەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، دەسەڵاتدارانی پاکستان، دوێنێ لە ئیسلام ئاباد، لە ڕێگەی داخستنی ڕێگاکان و بڵاوکردنەوەی تێلی دڕکاوی، بارودۆخی ئەمنییان توند و پته‌وتر کردووه.
بڕیار وایە جێگری سەرۆکی ئه‌مریكا، جەی دی فانس سەرۆکایەتی وەفدی ئەمریکا بکات، ناوبراو سەرۆکایەتی وەفدی دانوستانکاری ئه‌مریكا بوو، له گفتوگۆی ڕاستەوخۆی 11ی نیسانی رابردوو، لەگەڵ وەفدی ئێرانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان موحەمەد باقر قالیباف و نەگەیشتنە ڕێککەوتن.
بەڵام سەبارەت بە لایەنی ئێرانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقائی، له كاتێكی پێشتری ئه‌مرۆدا، جەختی کردەوە وڵاتەکەی له ئێستایدا، پلانی ئه‌وه‌ی نییە دانوستانکار بنێرێت بۆ پاکستان بۆ بینینی لایەنی ئەمریکی.
بەڵام سەرچاوە پاکستانییە ئاگادارەکان لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان، جەختیان کردەوە کە تاران بەنیازه به‌شداری له خولی دووه‌می دانوستانه‌كاندا بكات.
"وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له 290 هه‌زار تۆنه‌وه كرایه‌وه به 400 هه‌زار تۆن"
وێستگه‌نیوز –
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر كێشه‌كانی جوتیاران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له به‌غدا له‌گه‌ڵ د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی، د.مه‌هدی سه‌هه‌ر ئه‌لجبوری، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی عێراق به وهكالهتمان كرد.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوامانكرد، وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له 290 هه‌زار تۆنه‌وه بكرێته‌وه 400 هه‌زار تۆن و دابه‌شكاری وه‌رگرتنی جوتیاران دادپه‌روه‌رانه بێت".
ده‌شڵێت: "له‌به‌رامبه‌ردا د. مه‌هدی بهڵێنیدا كه رێژه‌كه له‌سه‌ر داوای ئێمه زیاد بكاته‌وه بۆ 400 هه‌زار تۆن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشنیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبهتمانكرد بۆ ناردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی تایبه‌ت به چاندنی گه‌نم دیاریبكات و ئیتر رێژه‌یه‌كی جێگیر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم دیاریبكرێت".
راشیگه‌یاند كه "هاوكات دواكه‌وتنی پاره‌ی شایسته‌یی جوتیاران و پێویستی خێرای دابه‌شكردنیان تاوتوێكرا و وه‌زیر كشتوكاڵ ئاشكرایكرد: كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه شایسته‌ی جوتیاران به زووترین كات بدرێت".
PM:04:47:20/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت