لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی لوویزیانای ئەمریکا 8 منداڵ كوژران


وێستگەنیوز-

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس"، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی لوویزیانا کە تا ئێستا هۆکارەکانی ڕوون نییه‌‌، 8 منداڵ گیانیان لەدەستداوه‌.

"واین سمیس"، بەڕێوەبەری پۆلیس ڕایگەیاند تەقەکردنەکە نزیکەی کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە (بە کاتی ناوخۆ) لە شاری "شریڤپۆرت" ڕوویداوە.

تەمەنی قوربانییەکان لە نێوان یەک ساڵ بۆ 14 ساڵدایە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەر فیشەک کەوتوون 10 کەسن.

بەرپرسان ڕوونیان کردەوە هێشتا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین دەربارەی شوێنی تاوانەکە، کە بەسەر سێ شوێنی جیاوازدا دابەش بووە. سمیس ئەوەشی تەمەڵ کرد ته‌قه‌كه‌ره‌ گومانلێكراوه‌كه‌ لەلایەن پۆلیسەوە لە کاتی ڕاوەدوونانیدا کوژراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد هەندێک لەو منداڵانەی تەقەیان لێکراوە پەیوەندی خزمایەتییان لەگەڵ گومانلێکراوەکەدا هەبووە و وتی، "ئەمە دیمەنێکی بەرفراوان و جیاوازە لە هەر شتێک کە زۆربەمان پێشتر بینیبێتمان".


PM:09:38:19/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت