ئیرنا: هەواڵی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە پاکستان، دوورە لە راستییەوە
وێستگەنیوز-
هەواڵنێری
فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ئەگەری
دەستپێکردنەوەی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی لەنێوان ئەمریکا ئێران لە پاکستان
دەکات.
ئیرنا
لە راپۆرتێکدا دەنوسێت، "گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکان، دژایەتیی بەردەوام لە
بڕیارەکان و درێژەدان بەو گەمارۆ دەریاییەی ئەمریکا ناوی ناوە، وای کردووە لەم
بارودۆخەدا هیچ کەشێکی لەبار بۆ گفتوگۆی بەرهەمدار نەمێنێتەوە."
ئاژانسەکە
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو هەواڵ و چەواشەکارییەی لە لایەن ئەمریکا و میدیاکانیانەوە
بڵاو دەکرێنەوە، تەنیا یاریکردنێکی بە ئەنقەستە بۆ سەرکوتکردن و فشارخستنە سەر ئێران.
بە
پێی ئاژانسەکە، تاوەکوو ئێستا ئەو سیاسەتەی ئەمریکا گرتوویەتییەتەبەر، رێگری لە پێشکەوتنی
ئاگربەست هەبووە، بەم دۆخەی هەیە، هیچ ئاسۆیەکی رووناک لە دانوستانەکان بە دی ناکرێت.
PM:09:22:19/04/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت