چه‌ند په‌یامێكی نوێ له تره‌مپه‌وه
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سبه‌ی ئێواره شاندێكی وڵاته‌كه‌ی ده‌گاته ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان بۆ دانوستان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن "رێككه‌وتنێكی زۆر دادپه‌روه‌رانه و مه‌عقول" پێشكه‌ش ده‌كات.
تره‌مپ هیوای ده‌ربڕی كه ئێرانییه‌كان قبووڵی بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا "ئه‌مریكا هه‌موو وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و هه‌موو پردێكی ئێران له‌ناو ده‌بات".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه:
*ئێرانییه‌كان ناچار ده‌بن به خێرایی و به ئاسانی خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه قبوڵ نه‌كه‌ن، من شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م ده‌بێت كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌م.
* ئێران دوێنێ بڕیاریدا ته‌قه له گه‌رووی هورمز بكات، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌سته.
*ئێران ڕۆژانه 500 ملیۆن دۆلار له داخستنی گه‌رووه‌كه‌وه زیانی پێده‌گات، له كاتێكدا ئێمه هیچ زیانێكمان نییه.
*كه‌شتییه‌كی زۆر بۆ باركردنی بار به‌ره‌و ئهمریكادهڕۆن و ئه‌مه‌ش له سایه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌یه.
*سه‌یره ئێران داخستنی گه‌رووی هورمز ڕاده‌گه‌یه‌نێت له كاتێكدا ئابڵوقه‌ی ئێمه پێشتر دایخستووه.
ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پێش ته‌واوبوونی واده‌ی ئاگربه‌سته‌كه، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانی ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ناكۆكی له‌سه‌ر پرسه ئه‌تۆمییه‌كان و گه‌رووی هورمز ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه تاران جارێكی تر گه‌رووی هورموزی داخسته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ گهرووهكهی كرده‌وه و رایگه‌یاند، داخستنی گه‌رووی هورمز له كاردانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران كه به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست وه‌سفی كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، موجته‌با خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران ڕایگه‌یاند كه هێزی ده‌ریایی ئێران ئاماده‌یه "شكستی تاڵی نوێ” به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا بسه‌پێنێت.
PM:03:42:19/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت