قاڵیباف: سەرەڕای جیاوازییە گەورەکانی نێوان تاران و واشنتن، پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا هەیە
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ یهكشهممه 19ی نیسانی 2026، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، "سەرەڕای بەردەوامیی جیاوازییە گەورەکانی نێوان لایەنەکان، دانوستانەکان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە".
قاڵیباف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی هێشتا دوورە".
هەروەها جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی کردەوە بە کۆمەڵێک پرس و بابەتی بنەڕەتی کە بە "نەگۆڕ و جێگیر" وەسفی کردن و ڕایگەیاند لەم قۆناغەدا ناتوانرێت دەستبەرداریان بن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا تاران لەسەر بنەمایەکی ڕوون، بەردەوامە لە دانوستانەکان و هەوڵدەدات ئەنجامێک بەدەستبهێنێت کە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی بپارێزێت، ئەمەش لە کاتێکدایه دۆخە سیاسییەکە زۆر ئاڵۆزە.
بهڵام له لایهكی دیكهوه، دوێنێ شەممە، ئێران دووبارە داخستنەوەی تەنگەی هورمزی ڕاگەیاند و راپۆرتهكان باس لهوه دهكهن ئێران لهو رێڕهوه ئاوییه ستراتیژهدا، هێرشی كردووهته سهر چهندن كهشتییهك.
ئەم هەنگاوەی ئێران، کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هات کە وتبووی ڕەنگە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ "لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژدا" واژۆ بکرێت.
AM:11:49:19/04/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت