سێنتکۆم: سەرجەم چالاکییە بازرگانییەکانی ئێران لە رێگەی دەریاوە بەتەواوی راگیراون
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایدەگەیەنێت، سەرجەم چالاکییە بازرگانییەکانی ئێران لە رێگەی دەریاوە بەتەواوی راگیراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "تێکشکێنەری مووشەکی (USS Pinckney DDG 91) لە ئاوە هەرێمییەکاندا سەرقاڵی دەوریەدانە بۆ پشتگیریکردن لە ئۆپراسیۆنەکانی گەمارۆدان".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم گەمارۆیە بووەتە هۆی پەکخستنی تەواوەتی ئاڵوگۆڕە ئابووریی و بازرگانییەکانی ئێران لە رێگەی دەریاوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "لە ئەنجامی پێشێلکردنی مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەست و هەڵنەگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر کەشتی و بەندەرە ئێرانییەکان لەلایەن دوژمنی ئەمریکییەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە گەرووی هورمز تا کاتی هەڵگرتنی ئەم گەمارۆیە بە داخراوی دەمێنێتەوە".
AM:09:26:19/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت