سوپای پاسداران: گەرووی هورمز لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەتەواوی داخرا


وێستگەنیوز-

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "لە ئەنجامی پێشێلکردنی مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەست و هەڵنەگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر کەشتی و بەندەرە ئێرانییەکان لەلایەن دوژمنی ئەمریکییەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە گەرووی هورمز تا کاتی هەڵگرتنی ئەم گەمارۆیە بە داخراوی دەمێنێتەوە".


هەروەها فەرماندەیەک لە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، "هەر کەشتییەک کە مۆڵەتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا ​​نەبێت و گوێ بە هۆشدارییەکانمان نەدات، دەیکەین ئامانج".

دەشڵێت، "ئێمە ئەمریکا ئاگادار دەکەینەوە کە هەر کارێک لە دژی کەشتییەکانمان وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی لەگەڵدا دەبێت".

هەروەها ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026، بەرپرسانی ئەمریکا بە رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"یان راگەیاند، "ئەمریکا قۆناغێکی نوێی گوشارەکانى دژی تاران دەستپێکردووە و ناویان ناوە (تووڕەیی ئابووری)".

هەروەها ئاژانسی بلومبێرگ لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئیدارەی ترەمپ زیاتر لە 15 کەشتیی جەنگیی ستراتیژی و پۆلێنکراو، لەگەڵ زیاتر لە 10 هەزار سەربازی خستووەتە نێو ئەم ئۆپەراسیۆنە.







PM:10:22:18/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو