ئیبراهیم زولفه‌قاری: گه‌رووی هورمز گه‌ڕایه‌وه بۆ دۆخی پێشوو
وێستگه‌نیوز –
ئیبراهیم زولفه‌قاری وته‌بێژی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا رایگه‌یاند كه:
* ئێران به گوێره‌ی دانوستانه‌كان و بۆ پیشاندانی نیازپاكی ره‌زامه‌ندی نیشاندابوو كه ژماره‌یه‌كی سنووردار له كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانی له ژێر چاودێرمیان به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕبن.
*دوژمنی ئه‌مریكی وه‌ك پیشه‌ی خۆی به‌ڵێنه‌كانی شكاند و به‌رده‌وامه له چه‌ته‌یی ده‌ریایی له ژێر ناوی سه‌پاندنی گه‌مارۆ.
* به‌و هۆیه‌وه كۆنترۆڵی گه‌رووی هورمز گه‌ڕایه‌وه بۆ دۆخی جاران و ئه‌م گه‌رووه ستراتیژییه له ژێر ئیداره و كۆنترۆڵی توندی هێزه چه‌كداره‌كانماندایه.
* تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا كۆتایی به كۆت و به‌ندی ته‌واوه‌تی سه‌ر هاتوچۆی كه‌شتیه‌كان له ئێرانه‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست و له شوێنی مه‌به‌ست بۆ سه‌رچاوه‌ی خۆیان نه‌هێنێت، دۆخی گه‌رووی هورمز له ژێر كۆنترۆڵی توند و له دۆخی پێشوویدا ده‌مێنێته‌وه.
AM:11:24:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت