سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران: تره‌مپ له یه‌ك كاتژمێردا حه‌وت درۆی كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری دا له‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت، گه‌رووی هورمز داده‌خرێت، ده‌شڵێت: "تره‌مپ له یه‌ك كاتژمێردا حه‌وت درۆی كرد".
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له پلاتفۆڕمی "ئێكس" نووسیویه‌تی:
1-سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتژمێرێكدا حه‌وت بانگه‌شه‌ی كرد، هه‌ر حه‌وتیان درۆ بوون.
2-به‌م درۆیانه شه‌ڕیان نه‌برده‌وه، به دڵنیاییه‌وه له دانوستانیشدا ناگه‌نه هیچ شوێنێك.
3-له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئابڵوقه، گه‌رووی هورمز داده‌خرێت.
4- تێپه‌ڕین به گه‌رووی هورمز به گوێره‌ی ئاڕاسته‌ی دیاریكراو و به رێگه‌پێدانی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.
5-گۆڕه‌پان دیاری ده‌كات نه‌ك سۆشیال میدیا، به‌وه‌ی گه‌رووه‌كه كراوه‌یه یان داخراوه و رێساكانی به‌ڕێوه‌بردنی كامانه‌ن.
6-شه‌ڕی میدیایی و ئه‌ندازیاری رای گشتی به‌شێكی گرنگی شه‌ڕه و میلله‌تی ئێرانیش ئه‌و فێڵانه كاریان تێناكت، هه‌واڵی راست و دروستی دانوستانه‌كان له چاوپێكه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا بخوێنه‌ره‌وه.
AM:10:14:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت