تره‌مپ ئاماژه به پێشهاتێكی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه به پێشهاتێكی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به ئێران ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا بكات و وتی: "پێده‌چێت كاره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران زۆر باش به‌ڕێوه‌بچن".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له فۆنیكس له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا بۆ واشنتۆن، له ناو فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند:
*بیست خوله‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند هه‌واڵێكی خۆشمان پێگه‌یشت.
* پێده‌چێت كاره‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئێران زۆر باش به‌ڕێوه‌بچن.
*گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئێران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نابێت.
*ئه‌گه‌ر تا رۆژی چوارشه‌ممه نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، ره‌نگه ئاگربه‌ست درێژ نه‌كه‌ینه‌وه‌و گه‌مارۆدانی به‌نده‌ره‌كانی ئێرانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
AM:09:21:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت