لیندزی گراهام: نابێت ترەمپ دەیان ملیار دۆلار بۆ ئێران ئازاد بکات
وێستگەنیوز-
لیندزی
گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان و کەسی نزیک لە دۆناڵد ترامپ، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر
بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، لە پلاتفۆرمی
(ئێکس) هۆشداریی توندی دا لە هەر هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی
سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی.
گراهام
نووسیویەتی؛ "من تەواو دڵنیام سەرۆک ترامپ ڕێگە نادات ئێران دەستی بگات بە دەیان
ملیار دۆلار بۆ ئەوەی جیهان بکاتە بارمتە و پشێوی لە ناوچەکەدا بنێتەوە".
ئەم
سیناتۆرە جەختی کردووەتەوە کە هەر جۆرە سووککردنێکی سزاکان دەبێت تەنیا لە بەرامبەر
قبوڵکردنی تەواو و بێ مەرجی داواکارییەکانی ترامپ بێت، کە بە "داواکاری ژیرانە"
وەسفی کردن، لەوانە:
- هەڵوەشاندنەوەی
تەواوی پیتاندنی یۆرانیۆم و ناردنە دەرەوەی هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە بۆ دەرەوەی
ئێران.
- دەستوەرنەدان لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
- ڕاگرتنی تەواوەتی چالاکییە "تێرۆریستییەکان"
و پاڵپشتیکردنی گرووپە چەکدارەکان.
-
سنووردارکردنی بەرنامەی موشەکی و درۆنەکانی ئێران.
لە بەشێکی
تری قسەکانیدا، گراهام وەڵامی ئەو لێدوانانەی ترامپی دایەوە کە دەڵێت بڕیاردەرانی
ئێستای ئێران جیاوازن لەوانەی پێشوو.
گراهام نووسیویەتی، "هەر هەنگاوێک کەمتر
بێت لەم داواکارییانە، وەک وایە پارە بڕژێنیتە گیرفانی ڕژێمێکەوە کە بە ئەندازەی
حکومەتەکانی پێشووی ڕادیکاڵە. تەنیا شتێک کە گۆڕاوە ناوەکانن، ئامانجەکانیان وەک خۆی
ماوەتەوە".
گراهام
لە کۆتاییدا هۆشداری دا و وتی، «تا ئەو کاتەی ئەم داواکارییانە جێبەجێ دەکرێن، گەمارۆکان
بەردەوام بکەن و بۆ گەڕانەوەی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک ئامادە بن."
PM:08:32:17/04/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت