تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران: کۆبوونەوەیەکی سەربازیی بەپەلە لە تاران بۆ ڕزگارکردنی دانوستانەکانی واشنتۆن پێش تەقینەوەی دۆخەکە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، پەردەی لەسەر کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز لە تاران لادا، کە لە نێوان محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و فەرماندەی سوپای پاکستان بەڕێوەچوو؛ ئەم هەنگاوەش وەک "پێشبڕکێ لەگەڵ کات" وەسف کراوە بۆ ڕزگارکردنی ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکەی نێوان تاران و واشنتۆن.
ئەم دیدارە ستراتیژییە، دوای گەیشتنی فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران دێت، لە ئەرکێکدا کە سەرچاوە ناوچەییەکان، بە هەوڵێک بۆ "کەمکردنەوەی جیاوازییەکان" و پێشکەشکردنی گەرەنتیی دوولایەنە وەسفیان کردووە، بە مەبەستی ڕێگریگرتن لە دەسپێکردنەوەی جەنگێکی گشتگیر، بەتایبەت دوای ئەوەی گەڕی کۆتایی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد تووشی بەربەست بوو.
لهم كۆبوونهوهیهدا، هەردوولا تاوتوێی پێشنیازی نوێیان کردووه، بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستەی کە لە ٨ی نیسانەوە دەستی پێکردووە، هەروەها لابردنی ئەو ئاستەنگە ئەمنییانەی کە دوای هەڕەشەکانی ئەمدواییەی پەیوەست بە گەرووی هورمز و دەریاوانی لە دەریای سووردا سەریان هەڵداوە.
چاودێران پێیان وایە بەشداربوونی ڕاستەوخۆی سەرکردایەتیی سەربازیی پاکستان لە گفتوگۆکاندا، لەگەڵ قالیباف کە سەرۆکایەتیی وەفدی وڵاتەکەی کردووە لە دانوستانەکاندا، نیشانەی ئەو جیدییەت و مەترسییە گەورەیە کە دۆخی مەیدانی پێی گەیشتووە.
ئەم جوڵانە ئامانجیان جێگیرکردنی "ئاگربەستە لەرزۆکەکە" و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوە بۆ گەڕی دووەمی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییە نوێیەکان "له رووی پرنسیپهوه" لەسەری ڕێککەوتوون.
PM:08:38:16/04/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت