بەرپرسێکی ئێرانی: هەندێک پێشکەوتن لەگەڵ ئەمریکییەکان بەدەست هاتووە
وێستگەنیوز-
بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاند، "ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەندێک پێشکەوتنیان بەدەست هێناوە، ئەمەش لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە لە 22ی نیساندا، كۆتایی پێدێت".
بەڵام ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد هێشتا ناڕۆشنی و جیاوازیی گەورە دەربارەی خواستە ئەتۆمییەکانی تاران، له ئارادان.
ئەو بەرپرسە باڵایە دهڵێت، "سەردانەکەی فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران، له ههندێك بواردا، کاریگەری ههبوو بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، بەڵام جیاوازییە بنەڕەتییەکان لە بواری ئەتۆمیدا، هێشتا بەردەوامن و سهردانهكه هیوایەکی زۆرتری دروستكرد بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە و ئەنجامدانی گەڕی دووەمی گفتوگۆکان".
هەروەها دهڵێت، "چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست بەرز لە ئێران و ماوەی ئەو كۆت و بهنده ئەتۆمییانەی خراونەتە سەر ئێران، لە ڕیزی ئەو بابەتە جێناکۆکانەن کە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزراوەتەوە".
PM:07:53:16/04/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت